کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:38 - 18 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و ئایینی لە شاری نەغەدەدا، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٦ی جۆزەردان، "حاجی مەلا سەید سەعدی حوسێنی''، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و ئایینی لە شاری نەغەدەدا، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو بە هۆی بەرزیی پێگەی ئایینی، نیشتماندۆستی و کۆمەڵایەتی لەنێو خەڵکی نەغەدەدا جێگای باوەڕ و ڕێز و حورمەتێکی تایبەت بوو.

تەرمی حاجی مەلا سەید سەعدی حوسێنی، لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکار و بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.