کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:43 - 14 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە شاری ورمێ، بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ی پووشپەڕ، کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەری ناوچەی سۆما و برادۆست، بە ناوی "حاجی یووسف بەرەهمەند"، بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

"حاجی یووسف" کەسێکی خۆشناو و جێی باوەڕی خەڵکی ناوچەکە بوو و وەک کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر، بەردەوام لە خزمەتی چالاکان و شۆڕشگێڕانی بزووتنەوەی کورد لە خۆرهەڵاتی کوردستان لەو ناوچەیەدا بووە.

ناوبراو، ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی، کاتێک کە شەهید "جەمشید کامڕان"، بەرپرسی ئەوکاتی تەشکیلاتی ناوچەی سۆما و برادۆست دەبێت، ناوی "حاجی یووسف" ئاشکرا دەبێت و  لە لایەن دوژمنەوە دەسبەسەر دەکرێت و لە ماڵەکەیدا کەرەستەی پێشمەرگە دەدۆزرێتەوە و بۆ ماوەیەکی زۆر، خۆی و کوڕێکی دەگیرێن و ئەشکەنجە دەکرێن.

"حاجی یوسف"، هەتا دواساتەکانی ژیانی، بە ڕێبازی حیزب و شەهیدان وەفادار مایەوە و لە خزمەتی شۆڕشدا بوو.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.