کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خۆشناو لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد

10:30 - 28 رەزبەر 2721

کاک حاجی ''سلێمان'' ناسراو بە ''سێمان شوانە'' کەسایەتییەکی خۆشناو و خۆشەویست و هەڵکەوتوو لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و پشتیوانی شۆڕشی ڕەوای گەلی کورد ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حاجی ''سلێمان'' کەسێکی بە باوەڕ و خۆشەویستی خەڵکی پیرانشار و ناوچەکە بوو.

ناوبراو بەردەوام هەوڵی داوە ئاگری دوژمنایەتی لە پیرانشار و ناوچەکەدا دامرکێنێت و ئاشتی و تەبایی لەنێو خەڵکدا جێگیر بکات.

هەروەها حاجی سلێمان کەسێکی ڕەوشت جوان و خاوەن ئاکارێکی کوردانە بوو و هەموو ئەو خاڵانە ببوون بە هۆکاری خۆشەویستیی ناوبراو لە ناوچەی پیرانشاردا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.