کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خۆشناو لە "ڕاژان" کۆچی دوایی کرد

12:44 - 16 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، سەید "عەلی ئێراندوست" خەڵکی گوندی "ڕاژان" سەر بە شاری "ورمێ"، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و خۆشناو، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

سەید "عەلی" ساڵی ١٣٥٩ لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێراندا بووە، ڕێژیمی ئێران ماوەی دوو ساڵ لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێراندا خستوویەتیە ژێر گوشارەوە کە خۆی ڕادەستی ویست و داخوازیی ئەو ڕێژیمە بکات و چەکی شۆڕش دابنێت.

سەید "عەلی ئێراندوست" لە دوای ئەو داواکارییەی ڕێژیم ماڵەکەی دەگوازێتەوە شاری "شنۆ" و بۆ ماوەی دوو ساڵ لەو شارە جێگر دەبێت پاشان دەگەڕێتەوە "ڕاژان".

تەرمی کاک "عەلی" لەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا و لە زێدەکەی بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.