کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر کۆچی دوایی کرد

13:16 - 24 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری خەڵکی "ورمێ"، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە، ۲۳ی جۆزەردان، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری خەڵکی ناوچەی سۆمای ورمێ، بە ناوی کاک "پەرویز شەریفی"، کۆچی دوایی کرد.

کاک "پرویز شەریفی"، کوڕی شەهید "ئیبراهیم"، ناسراو بە "گۆرۆ"، برای شەهید "فەرهەنگ" و هەروەها برازای شەهید "فەرزەندە" و کەسایەتییەکی خۆشەویست و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بووە.

تەرمی کۆچکردوو، لەنێو ئاپۆڕای هەزاران کەس لە خەڵکی ناوچەکە، لە گوندی مەمەکاندا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.