کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر کۆچی دوایی کرد

11:16 - 30 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری خەڵکی شاری "گوێکتەپە"، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە، ٢٩ی پووشپەڕ، کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر، بەناوی کاک "ئیبراهیم قازی"، خەڵکی شاری گوێکتەپە، سەر بە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد، لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا، بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک ''ئیبراهیم قازی''، لە ساڵەکانی ١٣٥٨ تا ٦۱ی هەتاوی، فەرماندەی هێزی بەرگری میللی بووە، دواتر لەسەر داواکاریی خۆی، ئیزنی دانیشتنی پێدراوە و ناوبراو تا دوایین هەناسەکانی ژیانی، وەفادار بە ڕێبازی حیزبەکەی مایەوە.

ناوبراو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر، دڵسۆز، خۆشناو و هەروەها جێی متمانەی خەڵکی ناوچەی شاروێرانی مەهاباد بوو.

تەرمی کاک "ئیبراهیم "، لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.