کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر کۆچی دوایی کرد

10:45 - 7 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی دڵسۆز و نیشمانپەروەری خەڵکی سنە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاک ''ئەیووب مینبەری'' خەڵکی گوندی ''نییەر'' سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، ڕێکەوتی ٤ی سەرماوەز، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک ''ئەیووب مینبەری''، کەسایەتییەکی دڵسۆز، نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بوو.

ناوبراو لە دەیەی ٦٠ی هەتاویدا، هاوکار و یارمەتیدەری پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران بوو و تا دوایین ساتەکانی ژیانی، بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات وەفادار مایەوە.

تەرمی کاک "ئەیووب" لە نییەر و لەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.