کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

11:25 - 7 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران  لە گوندی "تەنگیسەر" ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە، ٣ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزبی دێموکرات بە ناوی "ئەولەسەن مورادیان"، لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا لە گوندی "تەنگیسەر" کۆچی دوایی کرد.  

مام "ئەولەسەن" ناسراو بە "کوێخا ئەولەسەن"، ٢٥ی سەرماوەزی ١٣١٦ی هەتاوی لەدایک بووە و ١٢ ساڵ کوێخای گوندی تەنگیسەر بووە.

ناوبراو لە کاتی خۆیدا پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و چەندین‌ جار لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ ماوەی یەک ساڵ لە زیندانی ڕێژیمی داگیرکەردا،ئازار و ئەشکەنجە دراوە.

مام "ئەولەسەن" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.