کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر کۆچی دوایی کرد

10:26 - 4 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و کوڕی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە شاری ورمێ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ کوردستان میدیا، کاک "یوسف پاویر" کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر، خەڵکی گوندی "ورمزیار" سەر بە ناوچەی بەراندێزی ورمێ کۆچی دوایی کرد.

کاک یوسف، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و جێگای باوڕی خەڵکی ناوچەکە بوو و تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکدا به خاک ئەسپێردرا.

ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی  وەفادار بە ڕێبازی باوکی مایەوە.

کاک یوسف، کوڕی شەهید "عەلی پاویر"، بەرپرسی گومرکی حیزبی دێموکرات لە سنووری نێوان تورکیە و ئێران بوو کە بە دەستی بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێران، لە گوندی "شکەوتان" تێرۆر کرا.

گڵکۆی شەهید عەلی لە ناوچەی شمزینانی باکووری کوردستانه.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.