کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر كۆچی دوایی كرد

12:15 - 14 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: كەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی خەڵکی پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی پێنچشەممە، ١٢ی بانەمەڕ، کاک "محەممەد عەلیپوور"، كوڕی ''مراد ''، خەڵكی گوندی ''گردەسوور"، سەر بە ناوچەی پیرانشار بە ھۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو، كەسایەتییەکی  نیشتمانپەروەر، دڵسۆز و خۆشەویستی ناوچەی بەربنە و خەڵکی ئاوایی گردەسوور بوو و لە لای خەڵکەوە یەكجار خۆشەویست و جێگای ڕێز و متمانە بوو.

ناوبراو جیا لەوە کەسایەتیەکی نیشتمانپەروەر و خۆشەویست بوو، برای فەرماندەی شەھید ''حەسۆ عەلیپوور''یش بوو.

کاک محەممەد لە كاتی  پێشمەرگایەتی براکەی و باوکی، چەندین جار لە لایەن ڕێژیمەوە ھەڕەشەی لێ کرابوو و ئازار و ئەزیەتی زۆریان دابوو، بەڵام بە گوێنەدان بەم هەڕەشانەی ڕێژیم لەسەر ئامانجی دوارۆژی برای شەھیدی ھەتا کاتی کۆچکردنی ھەر وەفادار مایەوە.

تەرمی کاک محەممەد لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە بە خاک ئەسپێردرا.

‎ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.