کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری خەڵکی نەغەدە لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەست دا

11:07 - 29 رەشەمه 2720

ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەمە، کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەرەور بە ناوی "خالید کاڕەسووڵی" ناسراو بە "خالیدی قادری مەلا" خەڵکی گوندی "دەشتی قوڕێ" سەر بە شاری نەغەدە، هاوکات لەگەڵ دوو جگەرگۆشەی بە ناوەکانی "سەعید و سادق" لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دا.

کاک "خالید" کەسایەتییەکی نیشتماندۆست، حیزبدۆست و دیاری ناوچەکە و شاری نەغەدە بوو. ناوبراو هەمیشە ئەو ئاواتەی لە دڵدا بوو کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئازادی ببینێت و ببێتە پێشمەرگەی کوردستان.

تەرمی کاک "خالید" و دوو جگەرگۆشەکەی لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی دەشتی قۆڕێ بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردران.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.