کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری ناوچەی بانە ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:56 - 30 خەرمانان 2721

کەسایەتیەکی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی ناوچەی بانە بە ناوی ''قادر خادمکار'' ناسراو بە وەستا قادر، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەرمانان بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک ''قادر خادمکار'' لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لەدایک بووە و هەر لە سەردەمی کۆماری کوردستانەوە خزمەتی زۆریان بە بزووتنەوەی کورد کردووە.

کاک ''قادر'' بەهۆی هەستی نیشتمانپەروەری چەندین جار لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و ئازار دراوە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.