کاک "عەبدولکەریم مەحموودی" کەسایەتیی نیشتمانپەروەری دەڤەری هەورامان لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا بەهۆی بەساڵاچووییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو کەسێکی دڵسۆز و کەسایەتییەکی خۆشناو و جێگای باوەڕ و متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو.
هەروەها برایەکی کاک "عەبدولکەریم" بە ناوی شەهید "عەبدولقادر مەحموودی" کە فەرماندە لکی هێزی شاهۆ بووە، ساڵی ٦٠ شەهید کراوە.
ئەم کەسایەتییە خۆشناوەی نۆدشە و جوانڕۆ، چەندین جار بەهۆی هەڵوێستە سیاسییەکانی بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کرابوو.
تەرمی کاک "عەبدولکەریم مەحموودی" ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی بە ئەمەگ و نیشتمانپەروەری مەریوان، لە گۆڕستانی داسێرانی ئەو شارە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.