کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر کۆچی دوایی کرد

09:09 - 4 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا :کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز لە ناوچەی هەوشار، سەر بە شاری سایین ‌قەڵا، لە تەمەنی ٦٨ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، حاجی "ئیبراهیم وەلیزادە"  کوڕی "حوسێن"، لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٠ی هەتاوی، خەڵکی گوندی "قۆزڵو"ی ناوچەی هەوشار و کەسایەتیی نیشتمانپەروەر، لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

پاش شۆڕشی گەلانی ئێران کاتێک کە حیزبی دێموکرات بنکە و بارەگاکانی لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردەوە، حاجی ئیبڕاهیم هەمیشە هاوکاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو.

لە دوای هێرش‌ کردن بۆ سەر گوندی قۆزڵو لەلایەن چڵکاوخۆرانی ڕێژیمی ئاخوندی، کاک "مەحموود وەلیزادە"، مامی ناوبراو شەهید دەبێت و چەندین کەس لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر دەکرێن و ئەشکەنجە دەکرێن.

حاجی ئیبراهیم ماوەی ٣ ساڵ لە سیاچاڵەکانی ڕێژیم لە ورمێ و میاندواودا بووە.

خوالێخۆشبوو برای "محەممەدساڵح وەلیزادە"، کادری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.

تەرمی خوالێخۆشبوو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەی هەوشار لە شاری سایین‌ قەڵا بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.