کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشمانپەروەر کۆچی دوایی کرد

17:44 - 17 رەزبەر 2720

کاک "زیا حەبیبی ئازاد" کەسایەتییەکی دڵسۆزی خەڵكی جوانڕۆ و دانیشتووی تاران لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بنەماڵەی کاک "زیا" بەهۆی زوڵم و زۆرداریی ڕێژیمی ئێران، وێڕای بنەماڵەی بۆ تاران دوور خرابوونەوە.

ناوبراو وەک کەسێکی دڵسۆز هاوکاریی لەگەڵ حیزبی دێموکرات کردووە. کاک "زیا" کارمەندی خانەنشینکراوی شارەداری بووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.