کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر کۆچی دوایی کرد

11:57 - 12 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی دڵسۆز بۆ گەل و نیشتمان، هەمیشە خەمخۆر و پاڵپشتی هەژاران، دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت.

ڕۆژی یەکشەممە، ١٠ی سەرماوەز، کاک "حوسێن تیزپەڕ" ناسراو بە "حوسێن شقاق"، کوڕی "قاسم" و خەڵکی گوێکتەپەی سەر بە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد، لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

خوالێخۆشبوو، کەسایەتییەکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو. ئەو بەردەوام بژێویی ژیانی چەندین بنەماڵەی شەهیدانی حیزب و هەژاری لە ناوچەی شاروێرانی لە ئەستۆ بووە.

کاک "حوسێن" هەمیشە بەرپەرچی سیاسەتە نگریسەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی دەدایەوە و ساڵانە چەندین کەسی تووشبوو بە ماددە سڕکەرەکانی دەنارد بۆ کەمپی "تەرکی ئێعتیاد" و تێچووەکەی لە ئەستۆ دەگرت.

ناوبراو بە باوکی هەژاران ناوبانگی هەبوو.

تەرمی کاک "حوسێن" ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە و بە بەشداریی سەدان کەس لە خەڵکی ناوچەکە، بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری کاک حوسێن دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.