کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"کەسریی بودجە" لە ئێران هۆکاری سەرەکیی چاپکردنی پارەیە

17:23 - 9 بەفرانبار 2721

هۆکاری سەرەکی چاپکردنی پارە لە ئێراندا کەسریی بودجەیه و زۆربەی بانکەکان لە دروستکردنی نەختینەیی پارە کەڵک وەردەگرن.

لە کۆتاییەکانی هاوینی ١٣٩٨ـەوە هەر چەند بانکەکان کارئاسانی زۆریان کرد بەڵام نرخی دراو هەر ڕووی لە داکشان کرد.

لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا هەتا بازاڕی دراو لە گەشەدا بووە پلەی نەختینەییش لەگەڵ ئەو بەرز بووەتەوه.

کارناسانی ئابووری باسیان لەوە کردووە، کەسریی بودجە دەبێتە هۆی ئەوەیکە دەسەڵات دراو چاپ بکات و ئەوەش خۆی دەبێتە هۆی هەڵاوسان و گرانی لە بازاڕدا.

\هاوکات چاپی دراو خۆی تێچوویەکی زۆر لەسەر شانی خەڵک دادەنێت کە ئەوەش گوشاری زیاتر دەخاتە سەر چینی هەژاری ئێران.

خەڵک لە مامەڵەکانی بورس زەرەی زۆریان کرد. بەرپرسانی دەوڵەتی لە لووتکەی بازاڕگرانیدا خەڵکیان هاندا بۆ بازاڕەکان و هەر ئەوە بوو بە هۆکاری ئەوەیکە خەڵک تووشی زەرەر و زیانی زیاد بن.

دروستکردنی نەختینەیی پارە لەلایەن بانکەکانەوە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان.

کەسریی بودجە و قەیرانی ئابووری لە ئێران بووەتە هۆی ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران هەموو ڕێگایەک بۆ قەرەبووکردنەوەی بودجە بگرێتە بەر.