کورستان میدیا: پیاوێک بە تاوانی پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئامریکا و هەناردەکردنی کەلوپەل کە لە مەیدانە نەوتییەکانی ئێراندا کەڵکیان لێوەردەگیرێت، بە ٢٠ مانگ زیندان محکووم کراوە.
بەپێی بەیانییەی وەزارەتی دادگوستەریی ئامریکا، "بێهرووز بێهرووزیان"، تەمەن ٦٤ ساڵ، لە دادگای فێدراڵی "کۆلەمبوس"، تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای دەسەڵاتی نێونەتەوەیی ئابووریی نائاسایی قەبووڵ کردووە.
"بێنجامین سی گۆلمەن"، دادستانی فێدراڵ لە ناوچەی باشووری "ئوهایۆ" وتوویەتی: ''بێهرووزیان لە ڕێگای بەهێزکردنی ئابووریی یەکێک لە سەرەکیترین پشتیوانانی تێرۆریزمی دەوڵەتی لە جیهاندا، لە بواری ئابوورییەوە قازانجی کردووە''.
ناوبراو زیادی کردووە: "ئەم کەلوپەلەی کە لە لایەن ئەم کەسەوە بۆ ئێران ڕاگوێزراوە، بە قازانجی پیشەی گاز و پێترۆشیمیی ئێران بووە، ئەم هەوڵەی بێهرووزیان سەرەڕای ئەوەی کە کاریگەریی گەمارۆوە بازرگانییەکانی ئامریکای کەم کردووەتەوە، بەڵکوو تەناهیی نەتەوەیی ئامریکایشی دابەزاندووە".
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، "بێهرووزیان" چەندین ساڵە لە ڕێگای شیرکەتی بازرگانیی پارچەکانی کامپیۆتێری لە ئوهایۆ، ئەو کەلوپەلانەی کە لە پیشەی نەوت و گازدا بەکار دەهێنرێن، بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕاگواستووە و لەوێوە بۆ ئێران نێرداوە.
دادستانەکانی ئامریکا وتوویانە کە "بێهرووز بێهرووزیان" بە لەبەرچاونەگرتنی یاساکانی کۆنترۆڵی هەناردەکردن، ساڵانە ٣٥ هەزار تا ٤٠ هەزار دۆلار قازانجی کردووە.