
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٣ی خاکەلێوە، نووسینگەی دادستانی وڵاتی ئالبانی ڕایگەیاند کە پیاوێکی ئێرانی بە تاوانی هاوکاری و کۆکردنەوەی زانیاری بۆ گرووپە تێرۆریستییەکان و کەڵکاوەژۆوەرگرتن و دزینی زانیاریی کامپیۆتێری دادگایی دەکرێت.
بەپێی هەواڵی "ئاسۆشەیتدپرێس" و بەیاننامەی دەفتەری تاوانە تایبەتەکان، دۆسیەکە بە ناوی "بیژەن پوولادرەگ" تۆمار کراوە و دراوە بە دادگا.
ئەو کەسە مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی لە وڵاتی ئالبانی دەسبەسەر کرابوو.
"بیژەن پوولادرەگ" تا ساڵێک لەوە پێش ئەندامی ڕێکخراوی "موجاهدینی خەلق" بووە و بەهۆی ئەوەی کە هەوڵی شنوودی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی ئەندامانی ئەو ڕێکخراوەیەی دابوو، خرابووە ژێر چاوەدێری و دەسبەسەر کرابوو.
دوو ساڵ لەوە پێشیش حکوومەتی ئالبانی دوو دیپلۆماتی ئێرانیی بە تاوانی چالاکیی نایاسایی و کەڵکاوەژۆوەرگرتن لە پێگەی دیپلۆماتیکی لەو وڵاتە دەر کردبوو.