کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەشتییەکی بازرگانیی ئیسرائیلی لە دەریای عەماندا ئاگری گرت

15:55 - 9 رەشەمه 2720

ڕێکخراوی دەریاوانیی بریتانیا سەرەتا ڕایگەیاند کە کەشتییەکی بریتانیایی تووشی تەقینەوە بووە، بەڵام پاش ماوەیەک دەرکەوتووە کەشتییەکە ئیسرائیلییە.

"ئاسۆشێتدپرێس" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە خەدەمەی ئەو کەشتییە زیندوون، بەڵام تەقینەوە بووەتە هۆکار تا کەشتییەکانی دەوروبەری کەناراو لەنگەر بگرن.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە "دەریاد گلۆباڵ" ڕایگەیاندووە کە کەشتیی ئاگرگرتوو بە ناوی "هلیۆس ڕای" و بە ئاڵای باهاماوە چووەتە نێو ئاوەکانی دەریای عەمانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەو هەواڵدەرییە، شیرکەتی "دەریاد گلۆبال" وتوویەتی کە ئەو تەقینەوەیە لە ئاکامی هەوڵی ناهاوسەنگی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران ئەنجام دراوە.

ئەو شیرکەتە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە ڕێژیمی ئێران لە هەوڵدایە کە بۆ لابردنی گەمارۆکان ئامریکا بخاتە ژێر گوشارەوە و ئەگەری هەیە لە ڕێگای نیزامییەوە بەدوای دیپلۆماسییەوە بن.