کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەشتییەکی نیزامیی ڕێژیمی ئێران لە "بەندەرعەباس" وەرگەڕا و کەسێکیش بە هۆیەوە کوژرا

10:16 - 17 سەرماوەز 2721

بەپێی هێندێک سەرچاوە، کەشتییەکی هێزی دەریایی ئەرتشی ڕێژیمی ئێران لە کاتی سازکردندا و لە حەوزێکی بچووکی وشکی کەشتیسازیی ئەرتش لە "بەندەرعەباس" وەرگەڕا و یەکێک لە ئەندامانی هێزی دەریاییش تێیدا کوژرا.

ئەو کەشتییە وەرگەڕاوە ناوی "تەڵائییە" بووە و ڕۆژی دووشەممە ١٥ی سەرماوەز ڕۆژنامەی "ئۆرشەلیم پۆستـ"ـی ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە کە بەپێی وێنە ماهوارەییەکان، ئەو کەشتییە وەرگەڕاوە.

لە دوای پێکانی کەشتیی "کەنارەک" و کوژرانی ١٩ کەس لە کاتی مانۆڕی دەریایی و ڕووداوی ناوشکەنی دەماوەند لە دەریای "خەزەر"، ئەوە چوارەمین ڕووداوە کە لە ساڵانی ڕابردوودا ئەرتشی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران تووشی بووە.

هەتا ئێستا هیچ بەرپرسێکی ڕێژیمی ئێران وەرگەڕانی ئەو کەشتییەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.