کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەشتییەکی هەڵگری چەکوچۆڵی ئێرانی لە سەر سنووری سووریە راگیرا

22:59 - 26 خاکەلێوه 2712

کوردستان میدیا: کەشتییەکی ئاڵمانی کە هەڵگری کەرەسە و ئامرازی شەڕ و تەقەمەنیی رێژیم ئێران بۆ رێژیمی بەشار ئەسەد بووە، لە نزیک سنوورەکانی سووریە راگیراوە.

گۆڤاری ئاڵمانیی ئەشپیگل بڵاوی کردەوە، کەشتیی ئاتلانتیک کرووزێر کە توانای شکاندنی تەحریمەکانی رێژیمی بەشار ئەسەدی نەبووە لەلایەن لێپرسراوێکی پێشوی رێژیمی سووریەوە کە لەو رێژیمە دابـڕاوە، ئاشکرا بووە.

بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنیەتییەکان، ئەو کەشتییە لە رێگای جیبووتی بۆ بەندەری تەرتووس، ویستوویەتی چەکوچۆڵی رێژیمی ئێران بگەیەنێتە رێژیمی سووریە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی دویچەوێلە و بە پشت بەستن بە گۆڤاری ئەشپیگل، کەشتیی ئاتلانتیک کرووزێر سەربە کۆمپانیایەکی کەشتی‌ڤانیی ئاڵمانە بە ناوی بووک ئەشتیگلـە کە ماوەیەک لەوە پێش لە بەندەری جیبووتی راگواستنی چەکوچۆڵی قورسی بۆ سووریە لە ئەستۆ بووە.

ئەو کەشتییە بەرەو بەندەری تەرتووسی سووریە لە حەرەکەتدا بووە هەتا چەکوچۆڵ بە رێژیمی سووریە کە ئێستا پێویستیی بە سازکاریی نیزامیی نوێ هەیە بگەیەنێت.