کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەشتییەکی ئیسرائیلی لە دەریای عەمان لەلایەن ڕێژیمی ئیرانەوە هێرشی کراوەتە سەر

12:16 - 6 خاکەلێوه 2721

کاناڵی ١٢ی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە کە کەشتییەکی ئیسرائیلی لە دەریای عەمان کراوەتە ئامانجی هێرشی مووشەکیی ڕێژیمی ئێران.

ئەم کەشتییە لە "تونێسـ"ـەوە ویستوویەتی بڕواتە هیند بووە کە کراوەتە ئامانج.

ئەم کەشتییە کە سەر بە شیرکەتی '' ئێکس تی منیجمنتـ'ـی' ئیسرائیل بووە، سەڕەرای بەرکەوتنی مووشەک دریژەی بە ڕێگای خۆی داوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە لەم بارەوە لێکۆڵینەوە دەکات.

هەروەها نزیکەی مانگێک پێشتریش لە ڕووداوێکی گوماناوی، کەشتییەکی بارهەڵگری ئیسرائیلی لە نزیک دەریای عەمان کرایە ئامانج.

بەرپرسانی ئیسرائیلی، ڕێژیمی ئێران بە بکەری ئەو هێرشە دەزانن، بەڵام ڕێژیمی ئێران ئەو قسەیەی بەرپرسانی ئیسرائیلیان ڕەت کردەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا ڕۆژنامەی ''واڵستریت ژورناڵ'' لە ڕاپۆرتێکدا لە ١١ی مارسی ٢٠٢١ باسی لەوە کردبوو کە ئیسرائیل لانیکەم ١٢ کەشتی ئێرانی کە نەوتیان بۆ سووریە گواستووە کردووەتە ئامانج.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ژمارەیەک لەو کەشتییانە کە ئیسرائیل کردوویەتی ئامانج، چەکوچۆڵی ڕێژیمی ئیرانیان گواستووەتەوە.

زۆرێک لە کارناسان لە سەر ئەو باوەڕەن کە هێرش بۆ سەر ئەوە کەشتییەی ئیسرائیل بەشێک لە هەوڵی ڕێژیمی ئێران بۆ وڵامدانەوەی ئەو هێرشانەی ئیسرائیل.