کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەماڵ خەڕازی: ئێران توانایی تێکنۆلۆژی بۆ دروستکردنی چەکی ناوکی هەیە

18:19 - 26 پووشپەڕ 2722

سەرەڕای بڵاوکردنەوەی بەیانییەی هاوبەشی "ئامریکا و عەرەبستانی سعوودی"؛ "کەماڵ خەڕازی" سەرۆکی شورای ستراتیژیکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ کاناڵی "ئەلجەزیرە" وتوویەتی: "لە کەس شاراوە نییە کە ئێمە توانایی تێکنۆلۆژیمان بۆ دروستکردنی چەکی ناوکی هەیە بەڵام بڕیارێکمان بۆ ئەو مەبەستە نەداوە".

لە حاڵێکدا سەرۆکی ئاژانسی وزەی ی نێونەتەوەیی پێشتر وتبووی کە ڕێژیمی ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی گەیاندووەتە ٦٠ لەسەد خەڕازی باس لەوە دەکات کە ئێران هەتا چەند ڕۆژی دیکە دەتوانێ پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ٢٠ لەسەد بگەیێنیتە ٦٠ لەسەد هەروەها بە ئاسانی دەتوانێ ئەو ڕێژەیە بۆ ٩٠ لەسەد بەرز بکاتەوە.

چەند ڕۆژ پیش "ڕیاز و واشنتۆن" دژی بەرنامەی ناوکی یئەو ڕێژیمە و گێرەشێوەنەکانی لەلایەن میلیشیاکانی لە ناوچەکە، بەیانییەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردبووە.