کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەمبوون و نەبوونی ڕۆنی خواردن لە شارەکانی ئێران و کوردستان بووەتە کێشەی ڕۆژانەی خەڵک

11:33 - 17 خاکەلێوه 2721

لە چەند مانگ پێشترەوە بەردەوام نرخی خواردەمەنییەکان هاوشێوەی شتومەکەکانی دیکە گران و گرانتر دەبێت .ئەوە لە حاڵێکدایە کە کاربەدەستانی ڕێژیم و لە سەرووی هەموویانەوە ڕووحانی دەڵێت: "هیچ کێشەیەکمان بۆ دابینکردنی خواردەمەنییە سەرەکییەکان نییە" .

لە زۆربەی شارەکانی کوردستان شیرکەتەکانی بڵاوکەرەوەی خواردەمەنییەکان دەڵێن، کارخانەکانی ڕۆنی خواردن، ڕۆن وەک جیرەبەندی و بە نرخێکی گرانتر لە جاران دەفرۆشن .

لەنێو شاری سەقز ڕۆنی خواردن بە دوو هەتا دوو بەرانبەر و نیو لە نرخی سەر کاڵاکە بە خەڵک دەفرۆشرێت. هەندێک جاریش ئەو ڕۆنە بە ٢٠ هەتا ٣٠ لەسەد گرانتر لە نرخی سەر کاڵاکە بە خەڵک دەفرۆشرێت؛ کڕیاڕ ناچار دەکرێت کە لەگەڵ ڕۆنەکە کۆنسێڕڤی ماسی یان ڕووبی تەماتە یان کاڵایەک کە دووکاندارەکە بەسەر کڕیارەکاندا دەیسەپێنێت، لەگەڵ ڕۆنەکە بکڕێت .

فروشگا زنجیرەییەکانی "ئیتکا ، کوورش و ڕفا و..." ڕۆنی خواردن بە خەڵک نافرۆشن و وەک هەمیشە دەستێکی باڵایان لەم گرانییەدا هەیە .