کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەمپەینی "بەرگی سۆز" لە "سەردەشت" لەلایەن خەڵکەوە پێشوازییەکی گەرمی لێ کراوە

16:57 - 2 بەفرانبار 2721

کەمپەینی "بەرگی سۆز" کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەز لەلایەن چالاکانی مەدەنیی خەڵکی "سەردەشت" بۆ ماوەی یەک حەوتوو ئامادەکاریی بۆ کراوە، لەلایەن خەڵکی ئەو شارەوە پێشوازییەکەی گەرمی لێ کراوە.

لەو پێشوازییەدا دووکاندارانی پاساژی "واحیدی" لە جێی جلوبەرگی کۆن، جلوبەرگی نوێیان بەو کەمپەینە بەخشیوە.

ئەو کەمپەینە بەگشتی لەلایەن خەڵکەوە دامەزراوە و لە ٢٨ی سەرماوەزەوە بۆ ماوەی یەک حەوتوو بەردەوام دەبێت و ئامانجی، کۆکردنەوەی پێڵاو و جلوبەرگی زیادیی بنەماڵەکانە کە بەشێک لە کێشەی ئابووریی بنەماڵە هەژارەکانی پێ دابین بکرێت.

شاری "سەردەشت" لە بواری خزمەتگوزاری و پیشەییەوە لەلایەن ڕێژیمەوە هیچ گرنگییەکی پێ نادرێت و لاوەکانی بە شێوەی سیستماتیک تووشی دەیان کێشە و ئاریشە بوون و خەڵکی ئەو شارە ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ تووشی قەیرانی ئابووریی زیاتر دەبن.