کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەمپەینی خەڵکی لە گوندی "قوریچیا" بۆ پێشگرتن لە کۆرۆنا دەستی بەکار کرد

18:25 - 9 خاکەلێوه 2720

لە گوندی "قوریچیا" لە ناوچەی لەیلاخ سەر بە دێولان، بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا کەمپەینی خەڵکی داوایان لە خەڵک کردووە بە هیچ شێوەیەک  لە ماڵەکانیاندا نەیەنە دەرەوە.

ئەو کەمپەینە داواشی لە خەڵک کردووە یارمەتیدەریان بۆ پێشگرتن لە نەخۆشیی کۆرۆنا هەتا پێش بە ڕوودانی ئەگەری هەر کارەساتێک بگرن.

هاوکات کەمپەینی "هاودڵیی کوردستان" لە سنه دوای ئەوەیکە دامەزرا پارەیەکی زۆری وەک یارمەتی بۆ خەڵکی هەژار کۆ کردووەتەوە.

بەڕێوەبەرانی ئەوکەمپەینە داویان لە خەڵک کردووە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.

هاوکات پێداویستیی و کەلوپەلی خواردنیان بۆ بنەماڵە هەژارەکانی سنە بردووە.

ئەو کەمپەینە دوای ئەوەیکە دامەزرا یارمەتییەکی زۆریان بۆ خەڵک کردووەتەوە و ئێستاش داوا لە هەموو خەڵكی کوردستان دەکەن پەیوەست بەو کەمپەینە بن.

چالاکان مەدەنیی و هاووڵاتییانی شاری سنە، بە دانانی کەمپەینێک لە ژێر ناوی "کەمپەینی هاودڵیی کوردستان" داوا لە خەڵک دەکەن لە ماڵەکانیدا بمێننەوە.

هاوکات اوا لە هاووڵاتییان دەکەن بەپێی توانا، یارمەتی بنەماڵە تووشبووکانی ئەو نەخۆشییە لە ڕێگای ئەو کەمپەینە بدەن.