کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەمپەینی "مێهرەبانییەکانی جوانڕۆ" ڕێزی لە بنەماڵەی دوکتور "نەوشیروان نیک‌نەفس" گرت

11:32 - 24 جۆزەردان 2722

بە نیشانەی ڕێزلێنان لە بنەماڵەی دوکتور "نەوشیروان نیک‌نەفس" بەهۆی دروستکردنی قوتابخانەیەک لە یەکێک لە گوندەکانی جوانڕۆ، لەلایەن کەمپەینی "مێهرەبانییەکانی جوانڕۆ"، تەندیسی ئەو کەمپەینەیان پێ بەخشرا.

پاش گیانلەدەستدانی "نوین" کوڕی "نەوشیروان نیک‌نەفس"، ئەو بنەماڵەیەک بە تێچووی خۆیان قوتابخانەیەکیان لە گوندی "عەلیاوا"ی بەخشی ناوەندیی شاری جوانڕۆ کردەوە.

 کەمپەینی مێهرەبانییەکانی جوانڕۆ بە نیشانەی ئەمەک و وەفایەک، تەندیسی ئەو کەمپەینەیان پێشکەشی  بنەماڵەی نیک‌نەفس، کرد.

"نوین" تەنیا کوڕی بنەماڵەی دوکتور نەوشیروان نیک‌نەفس دانیشتووی ئاڵمان بووە کە پاش گەڕانەوە بۆ ئێران، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ، گیانی لەدەست دا و و بنەماڵەکەی بۆ زیندووڕاگرتنی ناوی کوڕەکەیان قوتابخانەیەکیان لە گوندی عەلیاوای کۆن لە جوانڕۆ کردەوە.