کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەمکردنەوەی پشکی گازۆئیل جوتیارانی ناوچەکانی سنەی تووشی کێشە کردووە

13:26 - 21 خاکەلێوه 2721

جوتیارانی ناوچەی "حەسەن ئاوا"ی سنە بەهۆی کەمکردنەوەی گازۆئیل لەلایەن کاربەدەستانی ڕێژیمەوە، تووشی گرفت و کێشە بوونە و هیچ لایەنێکی پێوەندیداری ڕێژیم گوێ بە کێشەکانیان نادەن.

سەرچاوەیەکیی ئاگادار بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"ی ڕاگەیاندووە بۆ هەر تراکتۆرێکی ٦ سیلندر هەزار لیتریان گازۆئیل بۆ ماوەی  ٣ مانگ  و بۆ تراکتۆری ٤ سیلندر ٨٠٠ لیتر پشکی گازۆئیل دیاری کردووە.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە تراکتۆرێکی ٨ سیلیندری ئەگەر لە ڕۆژێکدا کار بکات، ١٠٠ لیتر گازۆئیل دەسووتێنێت، بەڵام بۆ ماوەی سێ مانگ تەنیا هەزار لیتر گازۆئیلیان دابین کردووە.

ئەم کێشەیە بەرۆکی هەموو جوتیارانی ناوچەکانی سنەی گرتووە و سەرەڕای سەردانی پارێزگاریی سنە، ئیدارەی جیهادی کشتوکاڵ و شیرکەتی نەوت، هیچ وڵامێکیان بە جوتیاران نەداوەتەوە.