کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەمیی ئارد و نان لە کوردستان بووە بە قەیران

11:18 - 23 رەزبەر 2720

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا جیا لەوەیکە نان بەسەختی لە نانەواخانەکانی کوردستان دەست دەکەوێت، لە هەمان کاتیشدا ئارد کەمە و نرخەکەشی دوو بەرابەر بەرزتر بووەتەوە.

لە شاری سەوڵاوا ماوەی چەند ڕۆژه نانەواخانەکان نانیان نییە و خەڵک تووشی کێشە بوونە. هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن پشکی ئارد بۆ نانەواخانەکان کەم بووەتەوە و نانەواخانەکان لەگەڵ کێشەی کەمیی ئارد بەرەوڕوون.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران ئیدعا دەکەن، کێشەی کەمیی ئارد لە شارەکاندا نییە و ئەوە دەستی دەڵاڵەکانی لە پشتە.

خەڵک زۆر بەسەختی نانیان دەست دەکەوێت و زۆربەی خەڵک ئامادەن بە نرخێکی زۆرتر نان بکڕن به‌ڵام دەستیان بكه‌وێت‌.

لە شارەکانی سەقز، بۆکان، ورمێ و چەند شاری دیکە کێشەی نەبوونی نان جیددییە و خەڵک بۆ وەرگرتنی نان دەبێ چەند کاتژمیر لە سەفدا بن.