کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەمیی برینج لە ئێران بە هۆی بەڕێوەبەریی نادروست

18:24 - 21 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: بەهۆی نەبوونی بەڕێوەبەریی دروست، سەرەڕای بەرهەمهێنانی برینج لە ١٦ پارزگادا، خەڵکی ئێران تووشی کەمیی برینج بوون.


بەگوێرەی راپۆرتی مێهر، پارێزگاری مازندەران رایگەیاندووە کە سەرەڕای بەرهەمهێنانی برینج لە ١٦ پارێزگای ئێران، دیسان لەگەڵ کەمیی برینج بەرەوروین.
ناوبراو نەبوونی ئاودێریی پێشکەوتوو، نەبوونی بەڕێوەبەریی دروست لە کاروباری سەرچاوە ئاوییەکان، دابین نەکردنی پێداویستییەکان لە کاتی خۆیدا بۆ ناوەندە وەرزێرییەکان، چاندن و کشتوکاڵی سونەتی لە هۆکارەکانی کەمیی برینج و کەموکۆڕییەکانی وەرزێری لە وڵاتدا لە قەڵەم دەدات.
هەروەها پارێزگاری گیلان لەو پێوەندییەدا گوتی: هەتا ئێستا هیچ دەزگایەتی پێشکەوتووی وەرزێری لە ئێراندا نین و ئەوەش کاری کرێکارانی دژوارتر کردووە.
ناوبراو سەربەخۆیی بەرهەمهێنانی برینج لە ئێراندا بە دوور دەزانێت.