کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەمیی خوێن لە ئێراندا نیگەرانیی بۆ خەڵک دروست کردووە

17:42 - 12 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا:  لە سەرەتای ئەم حەوتوویەدا چەندین پاریزگای ئێران لەگەڵ کەمیی خۆین بەرەوڕوو بوونەتەوە، بەم هۆیەوە ڕێکخراوی گواستنەوەی خۆین سەبارەت بەم دۆخە هۆشداریی داوە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ڕێکخراوی گواستنەوەی خوێن چەندین جار سەبارەت بە کەمیی خوێن لە ئێران هۆشداریی داوە و داوای لە خەڵک کردووە بۆ بەخشینی خوێن ڕوو لە ناوەندەکانی بەخشینی خوێن بکەن.

بە تێپەڕینی چەند ڕۆژ لە بانگەوازی ئەم ڕێکخراوەیە دەردەکەوێت کە زۆرێک لە پارێزگاکانی ئێران تووشی کەمیی خوێن بوونە و ئەمە نیگەرانیی جیددیی لە لای خەڵک دروست کردووە.

بەپێ دوایین ئاماری ڕێکخراوی گواستنەوەی خوێن، تاران تا ٤ ڕۆژی دیکە ناتوانێت خوێنی ئەو نەخۆشانەی کە پێویستییان بە خوێنە و لە نەخۆشخانەکاندا خەوێندراون، دابین بکات.

وتەبیژی ڕێکخراوی گواستنەوەی خوێن، هۆکاری کەمیی خوێنی بۆ نەبوونی ژێرخانێکی گونجاو گەڕاندووەتەوە.

هەندێک لە سەرچاوەکان، کەمیی خوێنیان بۆ خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە گەڕاندووتەوە کە کە لە خۆپیشاندانەکاندا هەزاران کەس لە خۆپیشاندران بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار بوونە و خوێنێکی زۆر بۆ چارەسەریی ئەم بریندارانە بەکار بەکار براوە، بەم هۆیەوە زۆرێک لە نەخۆشخانەکان لەگەڵ کەمیی خوێن بەرەوڕوو بوونەتەوە.