کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەمیی ۷ هەزار مامۆستا لە پارێزگای سنە

17:38 - 7 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: تا چند ساڵی داهاتوو پارێزگای سنە، لەگەڵ قەیرانی کەمیی ٧ هەزار مامۆستا بەرەوڕوو دەبێتەوە.

"یەحیا مەعرووفی"، بەرپرسی زانکۆی فەرهەنگییانی پارێزگای سنە، باسی لەوە کردووە، کە لە چەند ساڵی داهاتوودا لەگەڵ قەیرانی کەمیی مامۆستا بەرەوڕوو دەبینەوە و لە هۆکارەکانی ئەم قەیرانە خانەنشینبوونی مامۆستاکانی ئێستەن کە لەم پێوەندییەدا پێویستە ڕێژەی وەرگرتنی خوێندکار لە زانکۆوەکان بەرز بکەینەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە، کە ناوبراو لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا باس لەوە دەکات، کە پەردیسی کوڕانەی زانکۆی فەرهەنگییان، خاوەن ئیمکانات و دەفرایەتی پێویستە و لە بەرامبەردا پەردیسی کچانە لەگەڵ نزمبوونی ئاستی ئیمکانات بەرەوڕووە.

مێژووی پەروەردە و بارهێنانی مامۆستا لە ئێراندا بۆ ١٠٠ ساڵ پێش لە پارێزگای سنەدا بۆ ۷۳ ساڵ پێش دەگەڕێتەوە و یەکەمین "دانشسەرا" لە ساڵی ١٣٢٤ ی هەتاوی لەم شارە دامەزراوە.

لە هۆکارەکانی ئەم قەیران و گرفتانەدا دەکرێت ئاماژە بەوە بکرێت، کە زانکۆوەکان بوودجەیان کەمە و گرانی لە بازاڕدا وای کردووە، کە دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندن بۆ زانکۆوەکان ئەستەم بووە و تەنانەت دابینکردنی خواردنی خوێندکاران بۆ هەندێک لە زانکۆوەکان جێبەجی ناکرێت و ناتوانن شوێنی مانەوە بۆ خوێندکاران دابین بکەن.