![](/weney-mallperr/11348.jpg)
کوردستان میدیا: قوتابخانەکانی شاری شنۆ لەگەڵ کەمیی فەزای خوێندن بەرەوڕوون و ئێستا ئەو شارە پێویستیی بە ٨٠ پۆلی وانەوتنەوەی نوێ هەیە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قوتابخانەکانی کوردستان لەگەڵ کەمیی ئیمکانات و کێشە فەزای خوێندن بەرەڕوون و ئەو کێشەیە هەموو ساڵێک لەگەڵ پرتوکاوتربوونی قوتابخانەکان زیاتر خۆ دەردەخات.
بەپێی راپۆرتە بڵاو کراوەکان هەنووکە قوتابخانەکانی هەموو قۆناغەکانی خوێندن لە شنۆ لەگەڵ کەمی فەزای خوێندن بەرەوڕوو بوونەتەوە و ئەو شارە پێویستی بە بیناکردنی قوتابخانەی نوێ هەیە.
ئامارەکان دەرخەری ئەوەیە کە نزیک بە ١٤ هەزار قوتابیی قوتابخانەکانی شاری شنۆ سەرجەم لە ١٣٥ خوێندنگادا دەرس دەخوێنن و سەرانەی فەزای خوێندن بۆ هەر قوتابییەک لەو شارە لە ئاستێکی زۆر نزم دایە.
سەرەتای ساڵی خوێندنی رابردووش هەواڵدەرییە نێوخوییەکان لە زاری بەرپرسی بەڕێوەبەری فێرکاری و پەروەردەی رێژیمی ئێران لە پارێزگای ئورمیە بڵاویان کردەوە کە ئەو پارێزگایە بۆ گەیشتن بە نێونجی پێوەری وڵات، پێویستی بە بیناکردنی ٦ هەزار پۆلی وانە وتنەوە هەیە.
بەپێی ئەو راپۆرتە و نوێترین ئامارێ کە لە بەر دەستدا هەیە، ٤ هەزار و ٧٥٠ پۆلی وانەوتنەوە لە پارێزگای ئورمیە پێویستیان بە نۆژەن کردنەوەیە و گیانی ٤ هەزار قوتابی لە ٢٠٠ قوتابخانەی ئەو پارێزگایە مەترسیی جیدیی لە سەر هەیە.
راپۆرتە بڵاوکراوەکان باس لەوە دەکەن کە تەنیا لە پارێزگای کرماشان و سنە ١٠ هەزار منداڵی تەمەن ٦ هەتا ١٣ ساڵ لە ساڵی تازەی خوێندنی ٩٣ ـ ٩٤ لە درێژەدان بە خوێندن جێماون.