کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەمیی گاز لە کوردستان خەڵکی تووشی کێشە کردووە

13:02 - 2 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، بەتایبەت لە ناوچەکانی سەر بە پارێزگای ورمێ کە لە گازی شاری بێبەرین، خەڵک ناچار بوونە کە بۆ پڕکردنەوەی یەک دانە کەپسوولی گاز، چەندین کاتژمێر لە سەفدا ڕاوەستن.

لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، کەمیی ''گازی مایەع'' لە زۆرێک لە شارەکانی پارێزگای ورمێدا دەنگی داوەتەوە و تا ئێستا بەرپرسانی پەیوەندیداری ڕێژیم بۆ چارەسەریی ئەم کێشەیە هیچ هەنگاوێکیان هەڵنەگرتووە. 

کەمیی "گازی مایەع" لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان، پیرانشار و ناوچەکانی سەر بە پارێزگای ورمێ بووەتە هۆی ئەوەی کە سەفگەلێکی زۆر و قەرەباڵغ بۆ وەرگرتنی کەپسولی گاز دروست ببێت و خەڵکی تووشی کێشە کردووە.

پەرپرسانی پەیوەندیدار لەبارەی کێشەی کەمیی "گازی مایەع" هیچ وڵامێکیان بە خەڵک نەداوەتەوە و ڕایانگەیاندووە کە ئەمە دەبێ لە ئاستی میللیدا وڵامی بدرێتەوە.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئێران بە یەکێک لە سەرچاوەکانی گازی سروشتی لە جیهاندا بە ئەژمار دێت کە ئەم سەرچاوانە لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان بەکار دەهێنرێت.