کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەمئەندامان مامۆستاکانی خۆڕاگری و کۆڵنەدانن

11:10 - 17 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەقز بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و فیداکاریی پێشمەرگە کە لە ڕەوتی خەباتدا تووشی کەمئەندامی بوونە، پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بە سڵاوێکی شۆڕشگێڕانەوە

لە ڕۆژی کەمئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سڵاو دەنێرین بۆ هەموو کەمئەندامانی شۆڕشی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەی کورد. سەری کڕنۆش لە بەرانبەر کەمئەندامان و بنەماڵە بەڕێزەکانیان دادەنەوێنین و لە ئازارەکانیاندا خۆمان بە هاوبەش دەزانین.

 سپاسی تەواوی ئەو کەسانە دەکەین کە بە ڕۆژ و بە شەو خزمەت بە شەهیدە زیندووەکانی حیزب و نەتەوەکەمان دەکەن و ئەرکی قورسی پێڕاگەیشتن و خزمەتکردن بەڕێوە دەبەن .

دوژمنانی حیزب و نەتەوەکەمان بە بریندارکردنی جەستەی پێشمەرگە و تێکۆشەرانی کوردستان قەت نەیانتوانیوە و ناشتوانن ئیرادەی پۆڵایینی ئەوان بەچۆکدا بێنن.

هەر بۆیەش نەتەوەی کورد و تێکۆشەرانی کوردستان هەمیشە بە چاوی ڕێزەوە دەڕواننە ئەو کەسانە کە لە پێناو مافی نەتەوایەتی و دادپەروەری و ئازادیدا کەوتوونەتە بەر پەلاماری دڕندانەی داگیرکەرە تێرۆریستەکانی کوردستان .

کەمئەندامان مامۆستاکانی خۆڕاگری و کۆڵنەدان

مەرگ و نەمان بۆ ڕێژیمی جینایەتکاری ئاخوندی

ئەندامان و لایەنگرانی نهێنیی حیزب لە شاری سەقز