کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەمئەندامانی سنە ٧ مانگە مووچەیان پێ نەدراوە

11:14 - 5 خەزەڵوەر 2720

ژمارەیەک لە کەمئەندامانی پارێزگای سنه بەهۆی ئەوەیکە ماوەی ٧ مانگە مووچەیان پی نەدراوە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

کەمئەندامان بۆ چارەسەریی کێشەکانیان سەردانی بێهزیستیان کردووە بەڵام وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.

ئەو کەمئەندامانە لە نامەیەکدا بۆ ئیدارەی بێهزیستیی گشتی لە تاران نووسیویانە: "ئێمە زۆربەی کەمئەندامان کەسانێکی خێزاندارین و ئەوە ماوەی ٧ مانگە مووچەکانمان پێ نەدراوە".

کەمپەینی کەمئەندامان بڵاوی کردووەتەوە، مووچەی کەمئەندامانێکی وەک "نابینا" ١٢٥ هەزار تمەنە و ٤٠٠ هەزار کەسیش لە نۆرەدان.

کەمئەندامان بەشێکن لە کۆمەڵگا کە لە زۆرینەی وڵاتان یاسای تایبەتیان بۆ دانراوە و پێداویستییەکان و ژیانیان دابین دەکەن؛ بەڵام لە ئێران بەهۆی کەمتەرخەمییەکانی ڕێژیم وەک پێویست گرینگییان پێ نادرێت.