کوردستان میدیا: رێژیمی ئیسلامی ئێران لە ڕیگای جاش و بەکرێگیراوانی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە پۆشینی جلوبەرگی پیشمەرگانە لە هەوڵی سیخوڕی دایە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ڕۆژانی ۱۹و۲۰ی پووشپەڕ، تاقمێک جاش و پاسدار بە جلوبەرگی پێشمەرگانە لە ناوچەی سوێسنایەتی سەردەشت بە ناوی پێشمەرگە چوونەتە لای شوان وموچەوان و خۆیان لێکردون بە پێشمەرگە هەتا خەڵک فریو بدەن و زانیاری بەدەست بێنن.
هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران بە گشتی جلوبەرگی خاکی واتە جلوبەرگی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لەبەر دەکەن، هەتا لەم ڕێگایەوە، خەڵک فریو بدەن و بتوانن پێشمەرگەکانی شار و خەمخۆرانی حیزب لە نێوخۆ بخەنە داوی خۆیانەوە.