کوردستان میدیا: ڕێژیمی ویلایەتی فەقیهـیی ئێران، لە بۆنە ئایینییەکاندا کەڵکاژۆ لە هەست وسۆزی خەڵک وەردەگرێت.
هەموو ساڵێک لە مانگی موحەڕەمدا شیعەکان ساڵیادی شەهیدکردنی ئیمام حوسێن بەرز ڕادەگرن و لەو یادەکردنەوەیەدا بە شێوازی جۆراجۆر خەم و پەژارەی خۆیان بۆ ڕوودای عاشوار دەردەبڕن، بەڵام لە ئێراندا و لە ژێر دەسەڵاتی ویلایەتی فەقیهـدا، ئەو ڕێوڕسمە تەنیا کەڵکئاوەژووی مەزهەبی لێوەدەگیردرێت.
کەڵکوەرگرتن لە مەزهەب بە ئامانجی پاراستنی دەسەڵاتی ناڕەوای ڕێژیمە و کاربەدەستانی ئەو ڕێژیمەش لە هەموو ڕێگەیەک بۆ بەلاڕێدابردنی کۆمەڵگای ئێران بەرەو زونگاوی لەنێوچوون و کۆیلەیی کەڵک وەردەگرن.
لە کاتێکدا کە ڕێژێمی ئێران بە شێوەی ئیدئۆلۆژیک کەڵک لە ئایین وەردەگرێت خۆی لەگەڵ گرووپه توندڕەوە سوننە مەزهەبەکان پەیوەندی چڕی هەیە و پشتیوانیان لێ دەکات.
زۆربەی ئەم کارانە ناڕەزایەتیی خەڵکی لێکەوەتووەتەوە و بە دوور لە مەنتقی دەزانن چونکە ڕێژیمی ئێران بۆ مەبەستە سیاسییەکانی خۆی کەڵکئاوەژوو لە هەستی خەڵک وەردەگرێت.