کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەڵکاژۆی ڕێژیمی ئێران لە کاتە قەیرانییەکاندا

12:56 - 28 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە کاتە قەیرانییەکاندا لە جیاتی یارمەتی بە خەڵک لە بیری خۆیان دان و پارە و سەروەتی خەڵک بەتاڵان دەبەن.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد، ڕێژیمی کۆنەپەرست و دواکەوتووی ئیسلامیی ئێران، لە ڕێگەی مەزهەب، سۆز و هەست، مرۆڤدۆستی و سادەییی خەڵک بە قازانجی خۆی کەڵکئاژۆیان لێ وەر دەگرێت

ئەم ڕێژیمە بە درێژاییی تەمەنی دەسەڵاتداریەتی خۆی لە هەموو شێوەیەک بۆ بەلاڕێبردنی خەڵک کەڵکی وەرگرتووە و لە هیچ فێڵ و تەڵەکەیەک بۆ دەسبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی خەڵکسڵی نەکردووە.

لەو پێوەندییەدا ڕێژیم، لە ڕێگای تەماح وەبەرنانی خەڵک لە هەوڵدایە خەڵکی کوردستان بەلاڕێدا ببات و بۆ مەبەستی خۆی کەڵکیان لێ وەر بگرێت.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد، رێژیم لەو هەلومەرجەدا، کە لافاو زۆربەی شارەکانی ئێرانی گرتووەتەوە پێش بە ئەنجومەنە مەدەنییەکان دەگرێت، کە یارمەتی کۆ نەکەنەوە لە حاڵێکدا فەرمانی بە دەستوپەیوەندییەکانی خۆی لە هەموو شار و گوندەکان داووە، کە لە خەڵک هاوکاری وەر بگرن و ڕادەستی کۆمیتەی ئیمداد یا هیلالی ئەحمەری بکەن.