![](/content/upload/1/news/49112_w920.jpg)
بەپێی یاسای پەسەندکراوی ساڵی ٢٠١٩ی یەکیەتیی ئورووپا، لە ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٠ هەتاوی، فرۆشتن و کەڵکوەرگرتن لە کەلوپەلی یەکجار بەکارهێنەر لەو یەکیەتییەدا قەدەغە دەکرێت.
ئەو یاسایە کەلوپەلی یەکجار بەکارهێنەری پلاستیکی وەکوو: ''کەچک، چەنگاڵ، دەوری، لیوان، نەی، گوێ پاککەرەوە'' و چەندین کەلوپەلی دیکە لەخۆوە دەگرێت.
سەرەڕای ئەو کەلوپەلانە، قاپوقاچاخی یەکجار بەکارهێنەر کە لە مەوادی پلاستیکیی بیولۆژیک یان سروشتی دروست دەبن، قەدەغە دەکرێن.
هەموو وڵاتانی ئەندام لە یەکیەتیی ئورووپا دەبێ ئەو یاسایە لەبەرچاو بگرن.
لە وڵاتی ئاڵمان سەرەڕای قەدەغەکردنی قاپوقاچاخی پلاستیکی، کەلوپەلێک کە هەتا ئێستا جێگرەوەیەکیان بۆ نەدۆزراوەتەوە، دەبێ بە بەرچەسبێکی تایبەت نیشانە بکرێن.
ئەو بەرچەسبەی کە لەسەر ئەو کەلوپەلانە دەدرێن هۆشداری بە بەکارهێنەران دەدات کە کەڵکوەرگرتن لە پلاستیک بۆ ژینگە زیانی هەیە و هەروەها ئەو بەرچەسبانە شێوازەکانی دروستی دورخستنەوەی زبڵی ئەو کەلوپەلانە بە ڕاگەیاندن دەکات.