کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەڵەکە بوونی زبڵ دانیشتووانی گەڕەکی " نایسەر"ی بێزار کردووە

17:25 - 6 سەرماوەز 2720

دانیشتووانی گەڕەکی "نایسەر"ی شاری سنە لەبەر کەڵەکەبوونی زبڵ و بۆنی ناخۆشی ئەو زبڵانە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

گەڕەکی "نایسەر" کە بەستراوەتەوە بە شاری سنە و دانیشتووانی نزیک بە ٨٠ هەزار کەسن، لەوپەڕی بێبەشیدا بەسەر دەبەن و چەندین جار کیشەکانیان بە گوێی کاربەدەستانی ڕێژیم گەیاندووە؛ بەڵام هیچ ئاوڕیک لە خەڵکی ئەو گەڕەکە نەدراوەتەوە.

دانیشتووانی گەڕەکی " نایسەر" باسیان لەوەکردووە کە ژیان لەو گەڕەکە بە تەواویی بێزاری کردوون  تەنانەت سەتڵی پێویست بۆ زبڵ  لەو گەڕەکە بوونی نییە و نزیک بە ٥ ڕۆژە زبڵی کۆڵانەکان  نەگوازراوەتەوە، ئەوە ئەرکی شارەدارییە و نابێ لێیان بپاڕینەوە.

یەک لە هۆکارەکانی نەگواستنەوەی زبڵ لەلایەن کرێکارانی شارەدارییەوە دەگەڕێتەوە بۆ نەدانی حەقدەستی ئەو کرێکارانە.