کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەڵەکەبوونی زبڵ، خەڵک و بازاڕییانی شاری سنەی بێزار کردووە

19:05 - 10 خەرمانان 2720

کۆمەڵێک لە بازاڕییان و هاووڵاتییانی سنەیی بەنیسبەت زبڵی زۆری سەر شەقامەکان و نزیک لە شوێنی کەسابەتیان، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

بارودۆخی خراپی تەندروستیی سنە بەهۆی فڕێنەدانی زبڵ لەو شارە ژیانی بۆ دانیشتووانی چەند گەڕەکی ئەو شارە ئەستەم کردووە.

هاووڵاتییان باسیان لەوە کردووە کە شارەداریی ئەو شارە تەنیا بە دروشم لە خەمی شارەکەدان و بە کردەوە هیچیان بۆ هاووڵاتییان نەکردووە و لەوبارەوە کەمتەرخەم بوونە.

کەڵەکەبوونی زبڵ جیا لە تێکدانی سیمای شارەکە، بەهۆی گەرمیی هەوا و بوونی نەخۆشیی کۆرۆنا مەترسی دەخاتە سەر گیانی خەڵک.

دانیشتووانی گەڕەکەکانی "کانی کوزەڵە، گوڵشەن ئاوا، سەر و خوارووی مەیدانی نەبوەت" لەبەر پیسی و بۆنی زبڵەکان، تووشی کێشە بوونە و چەندین جار ناڕەزایەتییان دەربڕیوە، بەڵام کاربەدەستانی ڕێژیم گرینگییان بەو داوایەی خەڵک نەداوە.