کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گازگرتوویی گیانی باوک و کوڕێکی خەڵکی قوروەی ئەستاند

11:15 - 5 رێبەندان 2719

ڕۆژی هەینی، ٤ی ڕێبەندان، باوک و کوڕێکی خەڵکی قوروە، بەهۆی گازگرتووییەوە گیانیان لەدەست دا.

دوو هاووڵاتیی ئەندامی بنەماڵەیەک لە قوروە، لە یەکێک لە گەڕەکە پراوێزخراوەکانی ئەو شارەدا، تووشی گازگرتوویی بوون و بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست دا.

ئەم هاووڵاتییانە ماوەی چەند ڕۆژە تووشی گازگرتوویی بوونە و دوای بەدواداچوونی مامۆستایانی قوتابخانەی منداڵەکەوە، تەرمەکەیان دۆزراوەتەوە.

پیاوەکە تەمەنی ٥١ ساڵە و کوڕەکەشی تەمەنی ٨ ساڵە.

قوروە یەکێک لە شارەکانی پارێزگای سنەیە و بەپێی ئاماری ساڵی ٩٠، حەشیمەتی ئەم شارە ١٣٦ هەزار  کەس بووە.