کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرانبوونی شیرینی ئیتر دەمی کەس شیرین ناکات

18:27 - 20 جۆزەردان 2720

لە بازاڕەکانی ئێراندا شیرینی، بیسکویت  و نوقڵ ١٥ بۆ ٢٠ لەسەد گران دەبێت کە بەشێکی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە.

"جەمشید موغازەیی" سەرۆکی ئەنجومەنی پیشەی شیرینی لە ئێراندا وتوویەتی؛ نرخی شەکر لە ٤ هەزار و ٥٠ تمەنەوە بۆ ٦ هەزار ٣٠٠ تمەن بەرز بووەتەوە، یەک کیلۆ گەنم لە یەک هەزار و ٨٥٠ تمەنەوە بووەتە ٣٢٠٠ تمەن، ئارد کە پێشتر ٢ هەزار و ٢٠٠ تمەن بووە ئێستە ٣ هەزار و ٢٠٠ تمەنە.

بەهۆی گرانبوونی پێداویستیی سەرەتاییەکانی دروستکردنی شیرینی نرخی  بیسکویت، شیرینی و نوقڵ بەرز دەبێتەوە.

گرانبوونی ئەو کەلوپەلانە پێوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە گرانبوونی خواردەمەنییەکان بە تایبەت شیرینی.

لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا شەپۆلێکی نوێی گرانیی ڕووی لە بازاڕەکانی ئێران و کوردستان کردووە و نرخی هەموو پێداویستییە خواردەمەنییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بوونەتەوە.