کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرانی بازاری پۆشاکی چۆڵ کردووە

17:42 - 27 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: لە بەرەبەری هاتنی نەورۆزدا، بە هۆی گرانی سەرسووڕهێنەری زاڵ بەسەر بازارەکاندا، خەڵک لە کڕینی پۆشاک کشاوەنەتەوە.

لە سەرەتای هەموو ساڵێکدا که خەڵک بە کڕینی جلوبەرگی نوێ هەنگاو دەنێنە ساڵی تازە، بەڵام ئەمساڵ به هۆی گرانیی سەرسووڕهێنەری پۆشاک خەڵک توانای کڕینی نەماوە.

لەو پێوەندییەدا، "ئەمیر حوسێنی"، سەرۆکی یەکیەتیی پۆشاکی ورمێ، باسی لەوە کردوە، بە هۆی بەرزبونەوەی نرخی ئەرز و کێشەی ئابووریی وڵات، نرخی پۆشاک بە نیسبەت ساڵی ڕابردوو  ٤٠ لەسەد بەرزبۆتەوە و تونای کڕینی خەڵک دابەزیوە.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم باسی لەوەش کردووە، فرۆشیاران لەگەڵ دابەزینی ٣٠ لەسەدیی فرۆشی کەلوپەڵی خۆیان بەرەوڕوو بوونەتەوە.

نابراو باسی لەوەش کرد، سەرەڕای ئەویکە ٧٠ لەسەدی کەلوپەلی نێو بازاڕەکان بەرهەمی نێوخۆی وڵاتن، خەڵک لە چۆنیەتی ئەو کەلوپەلانە هیچ ڕزامەندییەکیان نییە و بۆیە خەڵک ڕویان لە بەرهەمە بیانییەکان کردووە.

گرانبوونی نرخی پۆشاک لە کۆتایی ساڵدا و لە کاتێکدا ڕووی داوە، کە خەڵک لە دۆخی ئابووریی نالەباری ژیان و گرانیی شتومەکە سەرەتایییەکان دەناڵێنن؛ لە لایەکی تریشەوە، لە مانگی کۆتاییی ساڵدا هاتوچۆی خەڵک بە مەبەستی دابینکردنی پێویستییەکانی نەورۆز زیاد دەکات، هەر بۆیە خەڵک تووشی تێچووی دارایی چەند قات زیاتر به نیسبەت مانگەکانی ڕابردوو دەبن.