کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرانی و بێکاری ڕێژەی کردەوە دزێوەکانی لە ئێراندا چەند بەرابەر کردووەتەوە

12:23 - 2 خەزەڵوەر 2720

چوونەسەرەوەی نرخی شتومەکەکان، هەڵاوسان، گرانی و بێکاری سیمای شارەکانی کوردستان و ئێرانی ناحەز کردووە.

پارێزگای "خووزستان" کە یەکێک لە پارێزگا هەژار و بێکارەکانی ئێرانە، لەدوای هاتنی شەپۆلە گرانییەکان ڕێژەی هەژاری، کارتۆنخەوی و شڕەدۆزەکانی زۆر زیاتر بووە بەنیسبەت ساڵانی پێشووترەوە.

لە پارێزگای "خووزستان" برسییەتی و هەژاری گەیشتووەتە ئاستێک کە خەڵک بۆ گەڕان بە شوێن پاروویەک ناندا بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەفی سەتڵە زبڵەکاندا ڕادەوەستن.

بەپێی چەند گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکراوە لە لەنێو شاری "ئەهواز" کەسێکی خەڵکی ئەو شارە وتوویەتی: "بە دەیان کچ و ژن کە تەنانەت توانای کڕینی نان و پەنێرێکیان نییە چەندین سەتڵی زبڵ دەگەڕێن هەتا پارۆنانێکی وشک وەدەست دەخەن".