کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرانیی نان، تەندوورەکان گەرمتر دەکات و سفرەی خەڵک ساردتر

11:20 - 7 بانەمەڕ 2720

نان بەپێچەوانەی ئەوەیکە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران باسیان دەکرد لە سەرەتای ساڵی تازەوە گران بوو.

کاربەدەستانی ڕێژیم گرانبوونی نان بۆ گرانبوونی ئارد دەگەڕێننەوە. نانی سەنگەک بە ئەنگوتکی ٤٣٠ گرەمی ١٢٥٠ تمەن، نانی لەواش به ئەنگوتی ١٣٥ گرەمی ٢٥٠ تمەن  و نان بەڕبەڕی بە ئەنگوتکی ٥١٠ گرەمی هەزار تمەن.

"بیژەن موقەددەم"، سەرۆکی یەکیەتیی نانواکانی ئێران، هاوینی ساڵی ڕابردوو وتی، لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیار لەسەر بەهای نان دراوە، بەڵام ئێمە هێشتا ڕوون نییە کە کام یەک لە بەهاکان پەسەند دەکەین.

پێشتر لەبارەی گرانتربوونی نرخی نان لە بازاڕەکان، "محەممەدجەواد کەرەمی"، سەرۆکی یەکیەتیی نانە فانتزییەکان وتوویەتی: "لە بەرانبەر بەرزبوونەوەی نرخی ئاو، کارەبا و گاز، نرخی نانیش بەرز دەبێتەوە".

لە ئیستادا لە کوردستان و ئێران ئارد گرانە و گەنمیش بە نرخی خۆی لە وەرزێڕان ناکڕدرێت.

وادەی گرانبوونی شتومەکە سەرەکییەکان لە سەرەتای خولی نوێی سەرکۆماریی ڕووحانی بە خەڵک درا؛ لەو وادە و بەڵێنانە بڕیار وابوو کە نرخی بێنزینیش گرانتر بێت و بەرپرسێکی ڕێژیم وتبووی، بەداخەوە دوو ساڵە نرخی بێنزینمان بەرز نەکردووەتەوە و لە دەوڵەتی نوێی ڕووحانیدا ئەو وادەیە کردەیی دەکەین.