کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرانییەکان لە کوردستان و ئێران بەردەوامن

12:18 - 4 جۆزەردان 2721

گرانی ڕۆژ بە ڕۆژ تەنگ بە خەڵک هەڵدەچنێت و وای لێهاتووە کە ڕۆژانە خەڵک لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی یەکێک لە ماددە خۆراکییەکان بەرەوڕوو دەبن.

نرخی برنجیش وەک کەلوپەلی دیکە کە یەکێک لە خواردەمەنییە پێویستەکانی خەڵکە تووشی بەرزبوونەوەی دووبارەی نرخ بووە، بە شێوەیەک کە نرخی هەر کیلۆ برنجی ئێرانی لە بازاڕدا هەتا ٤٥ هەزار تمەن گەیشتووە.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە لە ساڵی ٩٩ی هەتاویدا، ٣١ هەزار تۆن برنج لە گومرک پاشەکەوت کراوە.

بەپێی ئاماری چاوەدێری نرخەکانی بازاڕ، کیلۆیەک برنجی هیندی ٢٠ هەتا ٣٠ هەزار تمەن و برنجی ئێرانی ٢٦ هەزار و برنجی بۆندار بە ٤٥ هەزار تمەن فرۆشراوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، لە ساڵی ١٤٠٠ی هەتاویدا بەنیسبەت ساڵی ٩٩وە نرخی برنج ١٠٠ لەسەد گران بووە.