کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرووپی داعش تەقینەوەی مزگەوتی شیعەکانی لە "مەزار شەریف" وەئەستۆ گرت

13:22 - 2 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ١ی بانەمەڕ، بەهۆی تەقینەوەیەک لە مزگەوتێکی شیعەکان لە شاری "مەزار شەریفـ"ـی ئەفغانستان زیاتر لە ٣٠ کەس کوژران و زیاتر لە ٩٠ کەسیش بریندار بوون و هەتا ئێستا ڕێژەی کوژراوان بۆ ٤٥ کەس بەرز بووەتەوە.

لە دوای ئەو تەقینەوەیە گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە "داعش" بەرپرسیارەتی ئەو هێرشەی وەئەستۆ گرتووە. هاوکات تەقینەوەیەکی دیکەش کە لە شاری "قندوز"ی ئەو وڵاتە ٤ کوژراوی لێکەوتووەتەوە کە ئەویشی وەئەستۆ گرتووە.

هەروەها داعش کوژرانی لانیکەم ٤ سەربازی تاڵەبان و برینداربوونی دوو منداڵی بەهۆی ئەو بۆمبانەی کە لە قەراغ ڕێگاکان، کابۆل، ولسوالی لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان تەقینەونەتەوە وەئەستۆی گرتووە.

تاڵەبان ئیدیعا دەکات کە گرووپی داعشی لە "ئەفغانستان" شکست داوە بەڵام ئەو گرووپە جیهادییە بووەتە سەرەکیترین کێشەی ئەمنییەتی بۆ حکوومەتی تاڵەبان.